هـۆڕمـۆنـی نـێـریـنـە كـاریـگـەری لـەسـەر تـەمـەنـی پـیـاوان دەبـیـَت

تەندروستی

29/03/2019‌ 1268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەك دەریخستووە، كە هۆڕمۆنی نێرینە كاریگەری لەسەر تەمەنی پیاوان دەبێت.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری "Clinical Endocrinology" بڵاوكراوەتەوە، كە لەزانكۆی زانستی رۆژئاوای ئوسترالیا لەبیرت ئەنجامدراوە، تێدا لێكۆڵینەوە لەسەر سێ‌ هەزار پیاو كراوە، كە تەمەنیان لەنێوان 70-89 بووە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو پیاوانەی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەیان زۆرە تەمەنێكی درێژیان دەبێت.

هـ ـ ح