وێـنـە.. ژنـێـك لـەمـاوەی مـانـگـێـك سێ‌ مـنـداڵـی دەبـێـت

تەندروستی

29/03/2019‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی بەنگلادیشی لەدوای 26 رۆژ لە لەدایكبوونی منداڵێك، دوانەیەكی تری بووە، كە حاڵەتێكی دەگمەنە.

بەپێی رۆژنامەی "ئاسیا وەن"ی سەنگافوورە، ئەو ژنە تەمەنی 20 ساڵ بووەو لەكۆتاییەكانی مانگی شوباتی رابردوو منداڵێكی بووە، بەڵام پزیشكان هەستیان بەوە كردووە، كە لەمنداڵدانیدا منداڵی تر هەیە، ئەوەش بەدەركەوتنی جومجولەی سەریان.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو ژنە جارێكی تر لە 22ی ئازاری رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی كردووەو لەرێگەی نەشتەرگەرییەكەوە، دوانەیەكی تری بووە، كە بەحاڵەتێكی دەگمەنی پزیشكی دادەنرێت.

هاوسەری ئەو ژنە باسی لەو دۆخە كردووەو نیگەران بووە، لە لەدایكبوونی ئەو سێ‌ منداڵەی، ئەوەش بەهۆی خراپی دۆخی مادییانەوە، كە خانەوادەیەكی هەژارن.

هاوكات ژنەكە خۆشحاڵی خۆی نیشانداوەو باسی لەوە كردووە، كە ئەوە یەكێكە لەموعجیزەكانی خوداو راشیگەیاندووە، دۆخی تەندروستی باشەو ئەوان بەئاسوودەیی دەژین.

هـ ـ ح