71 پێكان لە 6 وەرز.. كۆتایی چیرۆكی گاریس بەیڵ لەریاڵ مەدرید

وەرزش

29/03/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆتایی چیرۆكی گاریس بەیڵی ویڵزی لەیانەی ریاڵ مەدرید نزیكبووەتەوە، كە شەش وەرزە بۆ یانە مەدریدییەكە یاری دەكات.

گاریس بەیڵ بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، كۆتایی بەچیرۆكەكەی دێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی پۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكەی وەرگرت.

بەپێی سەرچاوەكان زەیدان بەدەستەی ئیداری یانەی ریاڵ مەدریدی راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ مانەوەی گاریس بەیڵ نییە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان بەو هۆیەوە یانەی ریاڵ مەدرید، هاوینی داهاتوو گاریس بەیڵ دەفرۆشێت، كە ئەو یاریزانە لەماوەی شەش ساڵی رابردوو 71 تووشی پێكان بووەو ئەوەش دەستەی ئیداری یانەی ریاڵ مەدریدی زیاتر لەو یاریزانە نیگەران كردووە.

هـ ـ ح