شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانیو راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، باسی لەپەیوەندییەكانی سادۆ مانیو محەمەد سەلاحی یاریزانانی یانەكەی كرد.
یۆرگن كلۆپ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە پەیوەندی نێوان ئەو دوو یاریزانە زۆر باشەو هیچ كێشەیەك لەنێوانیان نییەو زۆر یەكتریشیان خۆش دەوێت.
راهێنەرەكەی لیڤەرپوڵ راشیگەیاندووە، كە ئەو ئاستە بەرزەی ئێستا لەیارییەكان لەلایەن مانی پێشكەش دەكرێت بەهۆی محەمەد سەلاحی میسرییەوەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، باس لەوە دەكرێت ئەو ئاستە خراپەی محەمەد سەلاح لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، بەهۆی خراپی پەیوەندییەكانییەتی لەگەڵ سادۆ مانی سەنیگالی.
هـ ـ ح