چارلی چاپلنی عێراق.. داهێنانی رێگایەك بۆ گواستنەوەی خەمەكانی خەڵك

عیراق

29/03/2019‌ 1347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەڵكی پارێزگای میسان لە باشوری عێراق راهاتوون لەسەر بینینی ژمارەیەك هونەرمەند كە جل و بەرگی هەزەلی دەپۆشن لەكاتی تێكەڵاوبونیان لەگەڵ جەماوەری خۆپیشاندەر بۆ داواكردنی خزمەتگوزاری و دامەزراندن و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی.

لە نێو ئەو هونەرمەندانەدا (عەلا كامل رسن) ی ناسراو بە (عەلا مالدینی) تێدایە، ناوبراو كەسایەتی ئەستێرەی كۆمیدی جیهانی چارلی چاپلن بەرجەستە دەكات، و ژمارەیەكی زۆر تابلۆی گاڵتەجاری دروست كردوە بە شەپقە رەشەكەی و گۆچانەكەی ئاڵینگاری دەیان ئاسایش دەكات كە وەستاون بۆ ئەوەی نەهیڵن خۆپیشاندەران بگەنە بارەگای حكومەتی ناوخۆیی.

ناوبراو دەڵێت: ئەو كەسایەتیە كاریگەری زۆری هەبوە لەسەر ژمارەیەك نەوە، و لە منداڵیمەوە خۆشەویستیم بۆی هەیە و لە هەڵبژاردنیدا سەركەوتو بووم وەك كاراكتەری رەتكردنەوەی ئەوەی لە عێراق روودەدات- لە نێوایاندا شارەكەم میسان- لە رووی لاوازی گەورە لە نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی كارو دامەزراندن و بڵاوبونەوەی گەندەڵی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتدا.

ئەوەشی روون كردەوە ، تەنها كەسایەتی چارلی چاپلن بەرجەستە ناكات، بەلكو كەسایەتیەكانی تریش، لە دیارترینیان (بابا نۆیل) و كەسایەتی پێكەنیناوی و لەبەركردنی جل و بەرگی سەرەنج راكێش لە رۆژانی جەژن و پشوەكاندا.

هاندانی دایكی 
عەلا هەر لە منداڵیەوە خاوەندارێتی كەسایەتی چارلی چاپلنی كردوەو خۆشەویستیەكی زۆری بۆی هەبوە، لە قۆناغەكانی ژیانیدا بە شەرمەوە لە نێو ماڵدا ئەم رۆڵەی دەبینی، و دایكی یەكەم كەس بوە بینیویەتی كە بە گۆچان و شەپقكەیەوە جوڵەكانی چاپلن نمایش دەكات، بۆیە هانیداوە نواندنی ئەو كەسایەتیە بكات.

ئەبو ئەحمەد ساعدی لەم بارەیەوە وتی : هاوڕێكەی عەلا لەگەڵ خێزانەكەیدا لە ماڵێكی زۆر سادەدا دەژین، و هەلی كاری كەمە، لە بەیانی زوەوە تاكو ئێوارە كرێكاری دەكات، ئاماژەی بەوەش كردوە خەڵكی گەڕەكەكەی كاریگەرن بە كەسایەتیەكەی، بەوەی دەزانێ چۆن هەستی خەڵك بەلای خۆیدا ڕابكێشێ.

عەلا باسی ئەوە دەكات ئەزمونی لەگەڵ شانۆدا لە مێژ نیە، لە ساڵی 2013 ەوە لە پەیمانگەی ئەمەلەوە دەستی پێكردوە، و لە پێشدا هونەرمەندێكی هەڕەمەكی بوەو لاسایی هونەرمەندانی كردۆتەوە لە بەرانبەر دایكی و ئێستا بە هاوبەشی داهێنانە هونەریەكەی دەزانێت و كەسایەتیەكان لە بەرانبەریدا نمایش دەكات پێش ئەوەی بچێتە بەرانبەر جەماوەر.

ئەزمونێكی ناوازە 
نوسەری شانۆ عودەی موختار دەربارەی ئەم كەسایەتیە وتی : عەلا كامل خاوەن ئەزمونێكی ناوازەیە، هونەرمەندێكی سروشتیە و ماوەیەكی زۆر هونەرەكەی شاردبوەوە، و پاشان بە خێرایی لەگەل خەلكانی تردا تێكەڵ بوو لە میانی بەشداری كردنی لە ژمارەیەك كاری هونەریدا، ئەمرۆ بەیەكێك لە هونەرمەندەكان ئەژمار دەكرێت، خودی خۆی ماكیاژو جل و بەرگی جیاوازو هەزەلی دەپۆشێت، سەرەرای ئەوەی لێهاتویی ئەوەی پەیدا كردوە ‌ بوكەڵە دروست بكات كە لەسەر دەستی راهێنەرە میسری و تونسی و مەغربیەكانەوە‌ فێر بوە.

هونەرمەند عەلا وتی : تا ئێستا چوار شانۆگەری پێشكەش كردوەو بڕوای وایە وێستگەی رووناكن لە ژیانیدا، ئاماژەی بەوەش كرد ئەزمونێكی تری لە میانی زنجیرەیەك شانۆگەریدا بوە و لە نێو (دیداری رۆشنبیری هەفتانەدا) پێشكەشی كردوە لە ژێر ناونیشانی –شانۆگەری شەقام-، و دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوە.

ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی عێراق ئەبو حەسەن صلاح باسی لە رۆڵی كاریگەری ناوبراو كرد لەناو كۆمەڵگاكەیدا، ئاماژەی بەوە كرد عەلا توانیویەتی لە میانی هونەرو جل و بەرگەكەیدا سەرەنجی هەندێ لە گەنجان رابكێشێ بۆ ئەوەی ببنە تیمێكی شانۆیی سادە و كۆمەڵێك بەرهەم پێشكەش بكەن بە راستگۆیی و روونی. سەرەرای ئەوەش بەشداری بە كۆمەڵێك منداڵی بێ باوك كردوەو دیاری بەسەردا دابەش كردوون لەسەرەتای هەموو ساڵێكی نوێدا، لە هەنگاوێكدا كە وێنەی نەبوە لە پارێزگاكەدا.

سەرەرای ئەوەش عەلا لەگەل ژمارەیەك گەنجدا خولی فێر بوونی وێنەگرتن و فۆتۆگرافەر دەكەنەوە، بەمەش توانای زیادی كردوەو توانیویەتی بەشداری بكات لە ژمارەیەك لە پێشانگا نێو دەوڵەتی و ناوخۆییەكان، بەمەش بۆتە باشترین 100 وێنەگری عێراقی .

سەرچاوە: الجزیرە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە