سەرشێتی ئەدۆلف هیتلەر لەنامەیەكی ناوازەی ئەنیشتاین

جیهان

29/03/2019‌ 1916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نامەیەكی ئەلبێرت ئەنیشتاین، كە تا ئێستا نموونەی نەبووەو نەبینراوە، لە لۆس ئەنجلۆس بۆ فرۆشتن خرایە روو لەبەرانبەر بڕی 40 هەزار دۆلار، زانای ناوبراو لەسەری نوسیوە (سەرشێتی ئەدۆلف هیتلەر) و چەوسانەوەی یەهودیەكان.

زانای بواری بیركاری ناچار بوو لە ئەڵمانیاوە روەو ئەمەریكا هەڵبێت، پاش ئەوەی لەلایەن رژێمی نازیەوە گورزێكی گەورەی بەركەوت؛ لە پاش هاتنە سەردەسەڵاتی هیتلەر لە ساڵی 1933.

ماڵی ئەنیشتاین لەلایەن رژێمی نازییەوە داگیركراو كرایە سەربازگەی هیتلەر بۆ گەنجان، كتێبەكانی سوتێنرا، سەرەرای ئەوەی رێگە گیرا لەوەی كاری تێدا بكرێت و رێگاش بە یەهودیەكان نەدرا لە زانكۆكاندا بخوێنن.

لە نامەیەكدا، كە بۆ هاوژینی یەكەمی نوسیویەتی (ملیفا)، لە 17ی نیسانی 1934، تیایدا زانای بەناوبانگی فیزیا باس لە نەبوونی و هەژاری خۆی دەكات بەوەی نەیتوانیوە دەرمان بۆ چارەسەری كوڕەكەی (ئیدوارد) دابین بكات كە تووشی نەخۆشی لێكترازانی دەرونی بوبو. هەروەها لە نامەكەدا هاتوە سەرشێتی هیتلەر ژیانی هەموومانی وێرانكرد.

لە نامەی دووەمدا، لە یۆنیۆی 1939، بۆ هاوڕێكەی دكتۆر (مۆریس لینز) ی نوسیوە، دەڵێ: یەهودیەكان رووبەرووی تاقیكردنەوەیەكی توند دەبنەوە، و كاری هاورێكەی لە بەشداری كردنی رزگاركردنی یەهودیە چەوساوەكان لە مەترسیەكی كارەساتبار بەرز دەنرخێنێ.

وتەبێژ بەناوی شوێنی مەزاد كردنەكە وتی : نامە ئاراستەكراوەكە بۆ ملیفا ناوەڕۆكێكی ناوازەی تێدایە دەربارەی هیتلەرو نەخۆشیەكەی ئیدوارد پاش دەركەوتنی نەخۆشیەكەی بەماوەیەكە كەم، سەرەرای ئەوەش نامەكەی بۆ دكتۆر موریس ناوەڕۆكێكی كاریگەری تێدایە دەربارەی هاوكاری كردنی پەنابەرە یەهودیەكان.

وتەبێژەكە باسی ئەوەشی كردوە : لە هەردوو نامەكەدا، ئەنیشتاین كۆمێنتی لەسەر نازیەكان و چۆنێەتی كاریگەرییان لەسەر ژیانی گەلی یەهود و كەسایەتیەكانی كە دەیانناسێت هەبوە.

نرخی ئەو نامەیەی ئەنیشتاین ئاراستەی ملیفای كردوە دەگاتە 25 هەزار دۆلار، بەلام پێشبینی دەكرێت نرخی ئەو نامەیەی بۆ دكتۆر مۆریسی نووسیوە بگاتە 12 هەزار دۆلار.

وا بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو كۆتایی بە مەزاد كردنەكە بهێنرێ.

سەرچاوە: دەیلی مەیل
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا