میسی تووشی "پێكانێكی ئاڵۆز" بووە

وەرزش

30/03/2019‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرایكردووە، كە لەمانگی 12ی ساڵی رابردووەوە تووشی پێكانێكی ئاڵۆز بووە.

لیۆنێل میسی لەمیانی چاوپێكەوتنێك ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو پێكانەوە، لەزۆرێك لەیارییەكان‌و تەنانەت راهێنانەكانیش بەشداری ناكات، كە ئەوەش كێشەی بۆ دروست كردووە.

ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە ئەوەشی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو پێكانەوە نەیتوانیوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەشت بۆ مەغریب بكات‌و گەڕاوەتەوە بەرشەلۆنە، ئەوەش بەرێككەوتن لەگەڵ لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین.

میسی دڵنیایی ئەوەشی داوە، كە ئێستا باشترە، بەڵام بەتەواوی لەپێكانەكەی چاكنەبووەتەوەو باسی لەوەش كردووە، هەموو هەوڵێك دەدات لەگەڵ ئەرجەنتین باشترین ئاست پێشكەش بكات، تا نازناوێك بەرێتەوە.

هـ ـ ح