سووڕی مانگانە پەیوەندی چییە بەخەڵەفانی ئافرەتانەوە چییە؟

تەندروستی

30/03/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە ئەو ئافرەتانەی لە تەمەنێكی درەنگدا دەكەونە سووڕی مانگانەوە ، یاخود بەزوویی لەبێنوێژیی دەبڕێنەوە، مەترسی زیاتریان لەسەرە كە تووشی خەڵەفان ببن .

دكتۆر پاولا جیلزانز  ئامادەكاری سەرەكی لێكۆڵینەوەكەیە، كە زانایەكی  بەشی تویژینەوەكانە لە "كایزر بیرمینتی" دەڵێت "پێویستە هەموو ئەو هۆكارانەی وادەكەن ژنان بەرەو مەترسیی دەبەن لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە بكرێت ".

تیمی لێكۆڵینەوەكە بە سەیركردنی شەش هەزار بەشداربوو كە پشكنینی پزیشكییان بۆ كراوە و ئەو زانیاریانەی پەیوەندییان هەبووە بە یەكەم جار كەوتنە بێنویژییەوە ، یان ئەگەر ئایا هیچ جار بە قۆناغی بڕینی بێنوێژیدا تێپەریون ، یاخود كە ئایا منداڵدانیان دەرهێنراوە یان نا كۆیانكردۆتەوە و لیكۆڵینەوەیان لەسەر كردووە .

لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو ئافرەتانەی لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا یان دواتر  یەكەمجار  كەوتوونەتە بینوێژییەوە  ئەوە ٢٣% زیاتر ئەگەری خەڵەفانیان لەوانەی لەتەمەنی ١٣ ساڵی یان كەمتر كەوتوونەتە بێنوێژییەوە .

هەروەك لێكۆڵینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە ئەو ئافرەتانەی لەتەمەنی پێش ٤٧ ساڵی  بینوێژی دەبرێنەوە ، بەڕێژەی ١٩% زیاتر لەو ئافرەتانەی دوای تەمەنی ٤٧ ساڵی لەبێنوێژی دەبنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە بیرشێوانی هەیە .

لەلایەكی ترەوە هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەو ئافرەتانەی منداڵدانیان دەرهێنراوە بەبەراورد بە ئافرەتانی تر بەڕێژەی ٨% زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە بیرشێوانی هەیە .

هەرچەندە تیمی لێكۆڵینەوەكە تائیستا نازانن هۆكاری ئەو پەیوەندییە تێبگەن كە لەنێوان كورتی ساڵەكانی زاووزێ و مەترسیی تووشبون بە بیرشێوان چییە ، بەڵام پێیان وایە رەنگە ئاستی هۆڕمۆنەكان رۆڵی لەوەدا هەبێت .

پێشتریش توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردبوو كە ئەسترۆجینی دژە هەوكردن ، رەنگە مەترسی تووشبوون بە خەڵەفان زیاد بكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی