زەیدان یەكێك لەیاریدەدەرەكانی دەگەڕێنێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

30/03/2019‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، یەكێك لەیاریدەدەرەكانی گەڕاندووەتەوە بۆ یانە مەدریدییەكە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، زەیدان خافی گارسیای بەرێوەبەری رێكخستنی كارەكانی گەڕاندووەتەوە بۆ پۆستەكەی، كە لەسەردەمی ویلایەتی یەكەمی راهێنەرایەتی راهێنەرە فەرەنسییەكە ئەو پۆستەی هەبووە.

گارسیا لەسەر داوای سەنتیاگۆ سلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری پۆستەكەی بوو.

زەیدان خۆی داوای لەئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید كردووە، كە ئەو بەرێوەبەری بۆ بگەڕێننەوە، كە لەكارەكانی رازییە.

هـ ـ ح