یۆڤانتۆس دەیەوێت رۆدریگیز بكرێت

وەرزش

30/03/2019‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەیەوێت خامیس رۆدریگیزی كۆڵۆمبی بكرێت، كە ئێستا یاری بۆ یانەی بایەرن میونیخ دەكات.

خامیس بۆ دوو ساڵ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی كردووە، كە خۆی لەبنەرەتدا، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

بەپێی سەرچاوەكان یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەدوای كۆتاییهاتنی وادەی خواستنەكەی ئەو یاریزانە كۆڵۆمبییە لەیانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی بایەرنیش دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبكاتەوەو بەتەواوی بیكاتە یاریزانی خۆی‌و بۆ ئەو مەبەستەش قسەی لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی كردووە.

هـ ـ ح