گرێبەستەكەی سۆڵسكایر بۆ بەرشەلۆنە دڵخۆشكەر نییە

وەرزش

30/03/2019‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید گرێبەستێكی سێ‌ ساڵی لەگەڵ ئۆلی جۆنار سۆڵسكایری راهێنەری نەرویجی واژووكرد، كە ئەوە بۆ بەرشەلۆنە دڵخۆشكەر نییە.

بەپێی تۆڕی "سكای سپۆرتس"، ئەو راهێنەرە سوورە لەسەر مانەوەی یاریزانی لاوی ئینگلیزی ماركۆس راشفۆرد لەیانەكەی.

هەر بەپێی تۆڕەكە، ئەو سووربوونەوەی ئەو راهێنەرە نەرویجییە لەكاتێكدایە، كە یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەوەیە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات.


هـ ـ ح