خواردنەوەی رۆژانەی ئاوی پڕتەقاڵ لەجەڵدە دوورتدەخاتەوە

تەندروستی

30/03/2019‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك ئەوە دەردەخات، خواردنی ڕۆژانەی پەرداخێك ئاوی پرتەقاڵی سروشتی، ڕێگری لە جەڵدە دەكات.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەو كەسانەی رۆژانەی ئاوی پرتەقاڵ دەخۆنەوە، مەترسییەكانی مەیینی خوێن لەمێشكیاندا بەڕێژەی لە 24% كەمتر دەبێتەوە.

لێكۆڵەرانی زانكۆی هۆڵەند، بەلێكدانەوەی پشكنینی زیاتر لە 35 هەزار ژن و پیاوی بەریتانی بەو ئەنجامەگەیشتن، كە لەنێوان بەكارهێنانی هەندێك میوەجات و كەمكردنەوەی نەخۆشییەكاندا، پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەش لەكاتێكدایە، لە ساڵی 2011 بەدواوە بەهۆی دەستكاریكردنی جینی میوەكان، هەندێك لەخێزانەكان خواردن و بەكارهێنانی میوەكانیان كەمتر لەجاران كردووەتەوە.

هەروەها لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، خواردنی ڕۆژانەی پەرداخێك ئاوی پرتەقاڵ یان خواردنی خودی میوەكە، نەتەنیا پێویستی جەستە بەڤیتامینە جۆراوجۆرەكانی وەك كالسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم لەسەر جەستە لادەبات، بەڵك سیستەمی بەرگریی جەستە لەبەرانبەر ڤایرۆسە جۆاروجۆرەكانیش دەپارێزێت و لەگەڵ ئەمەشدا بەكونتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، یەكێك لەو مەترسییانەی كە كەسەكان ڕوبەڕووی مردن دەكاتەوە، لادەبات.

هاوكات لێكۆڵینەوەی زاناكان ئاماژە بەوەشدەكات، منداڵانی 4 تا 6ساڵ دەبێت ڕۆژانە لانیكەم 19 گرام ئاوی میوەجات بخۆنەوە، كە ئەم ڕێژەیە لە منداڵانی7 تا 10 ساڵ زیاتر لە 24 گرام لەڕۆژدا و لەكەسانی گەورە تەمەنیشدا نزیكەی 30 غەرام ئاماژەی پێكراوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر