كاریگەری خواردنی بستە لەباشتركاركردنی توانای مێشكی بەساڵاچوان

تەندروستی

30/03/2019‌ 1845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك خواردنی چەند دانەیەك بستە "عەلی بابا" دەتوانێت ڕۆڵی لەباشتر  ناسینەوەی مێشكدا دەبێت.

هەرچەندە تەمەن ڕۆڵی لەلاوازی‌و سستبوونی یادەوەریدا دەبێت، بەڵام خواردنی 10 تا 15 گرام ڕۆژانەی عەلی بابا تەندروستی دەروون‌و باشتربوونی هێزی یادەوەری بەدوادا دێت.

ئەو لێكۆڵینەوە، كە لێكۆلەرانی زانكۆی ئوسترالیا لەسەر خواردنی چەرەساتی عەلی بابا ئەنجامیانداوە، ئەوەی دەرخستووە خواردنی ئەو چەرەسە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ و بەڕێژەیەكی دیاریكراو دەتوانێت ڕۆڵی لەباشتر كاركردنی بیركردنەوە و ڕامان و یادەوەری كەسانی بەساڵاچوودا هەبێت.

میانگ لی، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەیەوە دەڵێت: خواردن و بەكارهێنانی 10 تا 15 گرام ڕۆژانەی عەلی بابا تەندروستی دەروون و باشتربوونی هێزی یادگەی كەسانی بەساڵاچوو بەڕێژەی لە 6%ی بەدوادا دێت.

هۆكاری ئەو كاریگەرییەشی "میانگ لی" بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ئەمجۆرە چەرەساتە كاریگەری دژە ئیلتیهابی و دژە ئۆكسانی هەیەو یارمەتی لەنێوچوونی یادگە(dementia) و بەبیرهێنانەوە دەدات.

هەروەها عەلی بابا پڕ لەچەوری تەندروست، پڕۆتین و فیبرەو ڕۆڵی لەكەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵی خوێنیشدا دەبێت.

لێكۆڵەران دەڵێن تاقیكردنەوەكانیان لەسەر 4822 كەسی بەساڵاچووی وڵاتی چیندا تاقیكردووەتەوە، كە  ئەنجامێكی لەمەڕ خواردنی عەلی بابای بەدواوە بووە.

وەرگێڕان: یاسین نادر