كۆتایی بەكارەكانی كچە شۆخەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هێنرا

sharpress.net

1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/03/2019‌

شارپرێس:
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەبڵاوكردنەوەی پەیامێك وازهێنانی وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بەفەرمی راگەیاند.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەبڵاوكردنەوەی پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تۆیتەر دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونەكانی "هێزەر ناوەرت" وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كردو بەفەرمی كۆتایهاتنی كارەكانی لەپۆستەدا ڕاگەیاند.

لەپەیامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا ئەوەش هاتووە، ئێمە لەئاستی وەزارەتی دەرەوەدا دەستخۆشی لەهێزەر ناوەرت بۆ خزمەتە بێوێنەكانی دەكەین و دڵنیاشین لەكاری نوێیدا وەك نوێنەری باڵا لەئەنجوومەنی (فولبڕایت) سەركەوتووتر لە جارانی دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆشكی سپ، دۆناڵد ترەمپیش لە خزمەتەكانی هێزەر ناوەرت دەستخۆشی كردووە و پیرۆزبایی بەئەندامبوونی ئەوی لە ئەنجومەنی پڕۆگرامی فێركاری (فولبڕایت) كردووە.

هێزەر نوێرت پێش لەهەڵبژاردنی وەك وتەبێژی كۆشكی سپی لەئیداری ترەمپدا، پێشكەشكار و هەواڵنێری كەناڵی فۆكس نیوز‌ بووە، یەكێك بووە لەكچە شۆخەكانی ئیدارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved