سه‌رۆكی‌ یۆڤانتۆس دەیەوێت ڕۆناڵدۆ پەلە نەکات لەهاتنەوە نێو یاریگاکان

sharpress.net

109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/03/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ هۆشیاری‌ ده‌داته‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

میدیا وەرزشییەکان لە سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ئه‌ندریا ئه‌نێڵی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ئاشكرای‌ان كردووه‌ "ئەنێڵی داوای‌ له‌ رۆناڵدۆ كردووه‌ كه‌ په‌له‌ نه‌كات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ نێو یاریگا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دووچاری‌ پێكانێكی‌ سه‌خت نه‌یه‌ت وبه‌یه‌كجاری‌ ئه‌م وه‌رزه‌ داببڕێت".


ئه‌نێلی‌ ئاماژەی بەوەداوە "ده‌زانین پێویستیه‌كی‌ زۆرمان به‌ رۆناڵدۆیه‌ وئه‌ویش ئاره‌زووده‌كات به‌ زووی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ، به‌ڵام نابێت په‌له‌ بكات له‌ ترسی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ پێكانه‌كه‌ی‌".
هـ ـ ب






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved