تۆماركردنی بەرزترین ئاستی سێكسكردن لەئەمریكا لەماوەی ٣٠ ساڵدا

sharpress.net

2768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/03/2019‌

شارپرێس:
هەندێك راپۆرتی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكەن، كە لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی برسێتی سێكسی لەنێوان هەردوو رەگەز لە ئەمەریكا تۆمار كراوە .

بەگوێرەی رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست " ی ئەمەریكی لەئەنجامی ڕووپێوییەكی كۆمەڵایەتیدا دەركەوتووە، كە ژمارەی ئەو پیاوە كامڵانەی لەساڵی ٢٠١٨دا  سێكسیان نەكردووە گەیشتووەتە ٢٣% ، ئەوە لەكاتێكدا لەساڵی ١٩٨٩ ئەو ڕێژەیە ١٩% بووە .

ئەنجامی رووپیوییەكە ئەوەی دەرخستووە ٢٨% ئەو پیاوانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵیدایە لەساڵی ٢٠١٨ دا سێكسیان نەكردووە ، لەكاتێكدا ئەو ڕێژەیە لەناو ئافرەتانی هەمان چین تەمەن ١٨% بووە .

هەروەك بەپێی رووپێوییەكە ٩% ئەو پیاوانەی لەساڵی چلەكانی تەمەنیاندا بوون لە ساڵی ٢٠١٨ سێكسیان نەكردووە ، ئەوانەشی لە پەنجاكانی تەمەنیاندا بوون ئەو ڕێژەیە ١٣% بووە ، ئەوانەشی شەست ساڵیان تێپەڕاندووە ٥٠% بووە .

شارەزایان پێیان وایە ستایلی ژیان لەسایەی بڵاوبوونەوەی تەكەنەلۆژیا كاریگەری هەبووە لەسەر رەخساندنی دەرفەتی سێكس كردن ، بەتایبەت كە گەنجەكان ئاڵوودەی یارییە ئەلیكترۆنییەكان و تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بوون .

رووپێوییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ٥٤% ئەو ئەمەریكییانەی بێكارن هاوبەشیكی ژیانی بەردەوامیان نییە ، بەراورد بە ٣٢% ئەوانەی كاریان هەیە ، ئەوە سەرباری ئەوەی لەم دواییەدا گەنجان زیاتر مەیلییان بەرەو ئەوەیە لەگەڵ دایك و باوكیان بژیەن كە ئەوەش لەهەموو كاتێك زیاترە .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved