میسی ژمارەكەی كاسیاسی لەخولی ئیسپانی شكاند

وەرزش

31/03/2019‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ‌و یاریزانی بەرشەلۆنە سەرۆكایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە لەیانەی ئیسپانیۆل لەهەفتەی 29ی خولی ئیسپانی.

بەپێی تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری ئەو بردنەوەی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە بردنەوەی ژمارەی 334 ئەو یاریزانەیە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە.

هەر بەپێی تۆڕەكە، میسی بەو ژمارەیە ژمارەی ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی شكاندووە.

یارییەكەی بەرشەلۆنەو ئیسپانیۆل بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر كۆتایی هات، كە هەردوو گۆڵەكە میسی تۆماریكرد.

هـ ـ ح