میسی 10 ساڵە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

وەرزش

31/03/2019‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوو گۆڵی لەیانەی ئیسپانیۆل تۆماركرد، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی ئیسپانی.

میسی بەو دوو گۆڵە كۆی گۆڵەكانی كردە 31 وەرز لەم وەرزی خۆی ئیسپانی‌و 41 كۆڵ لەتەواوی پاڵەوانییەكان، كە 10 وەرزە لەسەر یەك زیاتر لە 40 گۆڵ تۆماردەكات.

یەكێك لەگۆڵەكانی میسی بە لێدانی یەكلاكەرەوە بوو، كە ئەوە گۆڵی شەشەمی بوو لەیانەی ئیسپانیۆل بە لێدانی راستەوخۆو بەوەش ژمارەیی پێنانەیی تۆماركردووە.

یاری بەرشەلۆنەو ئیسپانیۆل لەهەفتەی 29ی خولی ئیسپانی بوو، كە بەدوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانەكەی میسی كۆتایی هات.

هـ ـ ح