ماركا بۆگبا بەگونجاو دەزانێت بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

31/03/2019‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی زۆر هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدرید هاوینی داهاتوو پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید دەكرێت.

رۆژنامەی ماركا، لەمیانی راپۆرتێك بڵاویكردووەتەوە، كە پۆڵ بۆگبا یاریزانێكی گەنجاوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بۆیە دەبێت بەزوویی گرێبەستی ئەو یاریزانە یەكلابكاتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە پەیوەندییەكی باش لەنێوان بەرێوەبەری كارەكانی پۆڵ بۆگبا مینو رایولاو یانەی ریاڵ مەدرید هەیە، كە رەنگە ئەوە كلیلی گرێبەستی ئەو یاریزانە فەرەنسییە بێت.

هەروەها رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە بۆگبا خۆی لەیانەكەی دڵخۆش نییەو مانچستەریش پێویستی پارەیە، بۆیە رەنگە هاوینی داهاتوو گرێەبەستی بۆگبا بۆ ریاڵ مەدرید یەكلا ببێتەوە.

هـ ـ ح