هونەرمەندێكی بەناوبانگی توركیا بەسەرخۆشی دەچێتە ناو فڕۆكەیەك

sharpress.net

774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/03/2019‌

شارپرێس:
ئەركان بیتیكایای هونەرمەندی بەناوبانگی توركیا لەناو فڕۆكەیەك دەكرا، دوای ئەوەی لەگەڵ چەند سەرنشینێك كێشەی دروست كرد.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی توركیا، بیتیكایا بەسەرخۆشی چووەتە ناو فڕۆكەكەو چەند كەسێكی بێزار كردووە، بەو هۆیەشەوە دەركراوە.

لەكاتی كێشەی نێوان ئەو هونەرمەندەو سەرنشینەكان، تیمی فڕۆكەوانی دەستوەردانیان كردووەو نەیانهێشتووە كێشەكە گەورە بێت.

بیتیكایا یەكێكە لەهونەرمەندە دیارو ناسراوەكانی توركیا، كە لەچەندین بەرهەمی هونەری فیلم‌و دراما دەركەوتووەو رەنگە ئەو هەڵسوكەوتەی كاریگەری گەورەی لەسەر دروست بكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved