نیكۆلاس تەنیا دوای 4 رۆژ لەهاوسەرگیری داوای جیابوونەوە دەكات

sharpress.net

647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/03/2019‌

شارپرێس:
نیكۆلاس كەیج دوای چوار رۆژ لە هاوسەرگیرییەكەی بەتۆمەتێكی سەیر داوای جیابوونەوە لەهاوسەرەكەی دەكات .

ئەستێرەی ناسراوی سینەمای ئەمەریكی نیكۆلاس كەیج ، دوای چوار رۆژ لەئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی بەتۆمەتێكی سەیر داوای جیابوونەوەی لەسەر هاوسەرەكەی تۆماركرد.

نیكۆلاس كەیجی تەمەن ٥٥ ساڵ دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندی بواری جوانكاری ئیریكا كویكی كرد ، سەرەرای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێك پەیوەندیی خۆشەویستییان لەنیواندا هەبوو ، كەچی تەنیا دوای چوار رۆژ لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان كەیج داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی كرد .

سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستی كەیج و كویكی دەگەڕێتەوە بۆ نیسانی ساڵی ٢٠١٨ ، ئاهەنگی هاوسەرگیییەكەشیان لەشاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكی كرد ، بەڵام لەپر شتەكان هەڵگەرانەوە. 

كەیج بەتۆمەتی ئەوەی هاوسەرەكەی چاوی بڕیوەتە ماڵ و سامانەكەی هەر زوو داوای جیابوونەوەی لە هاوسەر و خۆشەویستەكەی كرد .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved