پەیوەندی نێوان زوو هەستان لە خەو و خەمۆكی چییە؟

تەندروستی

31/03/2019‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك كەس باس لەوە دەكەن، كە بەدەست زوو لەخەو هەستانی بەیانیان دەناڵێنن ، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی تازە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەو كەسانەی بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستن بەراورد بەو كەسانەی درەنگ لەخەو هەڵدەستن بەڕێژەی ٣٥% كەمتر تووشی خەمۆكیی دەبن .

زاناكانی زانكۆی "ئیكستەر" ی بەریتانی ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە چەند ناوچەیەكی بۆماوەیی لەناو جەستەی مرۆڤ هەیە كە ژمارەیان ٢٤ بۆ ٣٥١ دەبێت ئەوە دیاری دەكەن كە ئایا مرۆڤ لەو جۆرەیە كە بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستێت یان لەو جۆرەیان كە درەنگ لەخەو هەڵدەستێت .

لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە ئەو كەسانەی بە شەوان كار دەكەن و ئەو كەسانەش كە تا درەنگانێكی شەو ناخەون ، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە خەمۆكی.

دەكرێت وا راڤەی ئەو پەیوەندییە بكرێت كە لەنێوان درەنگ خەوتن و خەمۆكیدا هەیە بەوەی كە درەنگ خەوتن  وادەكات كاتژمێری سرووشتی ناو جەستەی مرۆڤ تێكبچێت ، ئەمەش كاریگەریی خراپ دەكاتە سەر تەندرووستی جەستەیی و هۆشەكیی مرۆڤ و مەترسی تووشبوونی بە خەمۆكی زیاد دەكات .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی