ماددەیەك بۆ كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكان دەدۆزرێتەوە

تەندروستی

31/03/2019‌ 1629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی بۆن (University Bonn)ی ئەڵمانیا لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێیاندا مادەكیان دۆزییەوە، كە بەتێكەڵكردنی لەگەڵ مادەی تردا خانە شێرپەنجەییەكان لەنێو دەبات.

لێكۆڵەرانی ئەڵمانیا مادەكەیان لەسەر ڕووكاری خانە شێرپەنجەییەكان تاقیكردەوە، كە لەئەنجامدا خانە شێرپەنجەییەكانی لەنێو برد. 

ئەو لێكۆڵەرانە لەپاش ئەوەش بڕیاڕیانداوە ئەو مادەیە لە هەلومەرجی دەرەوەی تاقیگەشدا تاقیبكەنەوەو بزانن ئایا كاریگەری هاوشێوەی دەبێت یا نا؟

لێكۆڵەران ئاماژە بەوەش دەكەن، كاتێك ئەو ماددەیان لەسەر ڕووكاری خانە شێرپەنجەییەكاندا دانا، خانە شێرپەنجەییەكان لەنێو چوون. 

هۆكارێكیش، كە دەبووە هۆی ئەو كاردانەوەیە لەخانە شێرپەنجەییەكاندا بۆ لێكۆڵەران هەر جێی مشتومڕ بوو، كە لەئەنجامدا زانایانی زانكۆی بۆن لەگەڵ لێكۆڵەرانی كۆمپانیای ئەمریكی(Caris Life Sciences)  كلیلی ئەم مەتەڵە واتە ئەپتامێرە (Aptamer) كانیان ناسییەوە و تێگەیشتن شێوازی دەستكاریكراوی ئەپتامێرەكان- دەتوانن لەدەرمانكردنی خانە شێرپەنجەیەكان-دا كاریگەری هەبێت.

كەواتە بەم پێیە لێكۆڵەرانی زانكۆی بێن بەم ئەنجامە گەیشتن كە ئەپتامێرەكانیC10.36  دەتوانێت لەگەڵ پێكهاتەی پڕۆتینی مولیكۆڵ (molecule)-ەكانی ڕووكاری خانەشێرپەنجەیەكان جووت ببێت، كە هەردووك پێكەوە( ئەپتامێر و پڕۆتینە ڕووكارییەكان) دەتوانن بچنە نێو خانە شێرپەنجەیەكانەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر