ئەوانەی زۆر شۆفێری دەكەن.. مۆز لەبەرنامەی خواردنەكانتان دابنێن

تەندروستی

31/03/2019‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر دەتانەوێت گەشتێكی دوورودرێژ بكەن و بۆ ماوەیەكی دوورودرێژیش شۆفێری بكەن، بەدڵنییاوە مۆز بخۆن، چونكە مۆز تەركیز و خێرایی بەئێوە دەبەخشێت.

مۆز پڕە لە پێكهاتەیەك بەناوی تیرۆسینە (Tyrosine)ە، كە هێزی سەرنج بەرزتر دەكاتەوە و هۆشیارییەكی زیاتر بەمرۆڤ دەبەخشێت و هاوشێوی سپێناخ، پڕتەقاڵ و سۆیا (گۆشتە وشكە)یە.

لێكۆڵەرانی زانكۆی Leyde وڵاتی هۆڵەندا لێكۆڵینەوەیەكیان لەو بارەیەوە ئەنجامداو  بەبەشداربوانی لێكۆڵینەوەكەیان تەواوكاری تیروسین-یانداو  لێكدانەوەی پێویستیان بۆ كرد و لەدوو قۆناغیشدا لێكۆڵینەوەیان بەئەنجام گەیاند.

لەقۆناغی یەكەمی ئەو توێژینەوەیە، بەشداربوان ئاوی پرتەقاڵی پڕ لە تیروسینیان وەرگرت‌و لەقۆناغەكەی تریشدا ئاو میوەكە  بە پلاسیبۆ(Placebo)  گۆڕدرا.

لێكۆڵەران بۆ ئەو مەبەستە پێشڕكێیەكی سەرنجیان لەسەر شاشەیەك ئەنجامدا، كە پاش ئەوەی شاشەكە سەوز دەبوو - دەبێت لەكاردانەوەدا كەسەكان دەستیان بە كیبۆردەكەی بەردەستیان بنایە، ئەگەریش شاشەكە سوور دەبوو، دەبوایە كاردانەوی پێچەوانەیان ئەنجام بدایەو دەستیان بەهیچ دوگمەیەكی كیبۆردەكە نەنایە.

لێكۆڵەران پاش لێدانەوە بەو ئەنجامە گەیشتن، كەسانێك كە تەواوكاری تیرۆسینیان وەرگرتبوو، بەئەنجامێكی باشتر لەڕادەی هۆشیاری و وریاییان گەیشتن.

لێكۆلەران، هەروەها گەیشتن بەو ئەنجامەی خۆراكی هاوشێوەی مۆزیش، هەمیشە دەتوانێت بۆ شۆفێران بەردەستبێت پڕ لەماددەیەك بەناوی  تیرۆسینەو دەتوانێت لەكاردانەوەی خێرایی ئەوان لەكاتی شۆفێری كردنیاندا ڕۆڵی هەبێت. لەبەر ئەم هۆیە ڕاسپاردەی خواردنی مۆز و ئەو خۆراكیانەی ئەم پێكهاتەی تێدایە، بۆ شۆفێرانێك دەكەن كە ڕێگایەكی دوورو درێژ لە سەفرەكانیاندا دەبڕن.

وەرگێڕان: یاسین نادر