شارپرێس:
یانه‌ی تۆتنهام ئاماده‌یه ده‌ستبه‌ردری تواناكانی كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی ویاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بێت بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌ڵام مه‌رجی هه‌یه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانی ڕایگەیاندوە "كارگێڕی یانه‌ی تۆتنهام ئاماده‌ییان نیشانداوه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یان بن له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون لێی داوای بڕی 130 ملیۆن پاوه‌ند".
له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زووی خۆی بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نیشانداوه.