لێكۆڵینەوەیەك كاریگەرییە بێوێنەكانی قاوە ئاشكرادەكات

جیهان

01/04/2019‌ 1080 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی " تۆرنتۆ"ی كەنەدی ئەوەی ئاشكراكردووە، كە تەنیا بە بینینی هەر شتێك قاوەمان بەبیر بهێنێتەوە، كە مێشكامان چالاك دەكات و وامانلێدەكات زیاتر بەئاگا بین .

سام ماگیلۆ مامۆستای بەشی كارگێڕی لە زانكۆئ تۆرنتۆ سكاربۆرۆ و كۆلێژی رۆتمان بۆ كارگێڕی دەڵێت "  قاوە چەند كاریگەرییەكی هەیە كە تەنیا ئەوكاتە نییە كە تامی دەكەین ، بەڵكو بینینی هەر خواردەوەیەك یان هەر شتێكی تر  پەیوەندی بە قاوەوە هەبێت هەمان لێكەوتەی دەروونی دەبێت و كار لە بیركردنەوە و هەڵسوكەوتمان دەكات ".

ماگیلۆ ئامژە بۆ ئەوە دەكات كە هەندێ جار بێئەوەی قاوەش بخۆین ، تەنیا بەبیرلێكردنەوەی  هەندێ ئاماژەی هاندەرانەمان پێدەگات . واتا هاندانی فسیۆلۆجی روودەدات ".

دەستەواژەی "هاندان" لە  زانستی دەروونناسیدا بریتییە لە چالاكبوونی هەندێ بەشی دیاریكراوی مێشك و گەیاندنی بە بارودۆخێك لە وریایی و بەئاگایی ، ئەوەش بەهۆكاری هەندێ شتی وەك هەستەكانمان و سیستەمی دەماریی و ئەو خواردنانەی كافاینیان تێدایە .

لێكۆڵینەوەكە چوار تاقیكردەوەی لەخۆگرتووە كە خەڵكی لە كولتووری جیاواز جیاوازەوە بەشدارییان تێدا كردووە ، بەپێی قسەی ماگیلۆ ئەنجامەكانی ئەو تاقیكردنەوانە گرنگییەكی زۆریان هەیە بۆ زیاتر ئاگادار بوون لەسەر ئەوەی بزانرێت كەسەكان چۆن مامەڵە لەگەڵ زانیاریی و بڕیارەكان دەكەن .

ئەو زانایە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە قۆناغی داهاتوو لیكۆڵینەوەكەیان زیاتر تیشك دەخاتە سەر كاریگەرییەكانی خواردنەوەكان و خۆراكەكانی تر لەسەر مرۆڤ .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی