ریاڵ مەدرید بەدوای "گەوهەرەكەی تۆپی پێ‌"وەیە

وەرزش

01/04/2019‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەدوای یاریزانێكی لاوەوە، كە چاوەڕێدەكرێت ببێتە "گەوهەری تۆپی پێ‌" لەداهاتوو.

ئەو یاریزانە تەمەنی تەنیا 11 ساڵەو بەپێی رۆژنامەی ماركا ناوی سێرجیۆ تۆیس ، كە لەپیرۆ دەژی‌و یانە مەدریدییەكە دەیەوێت بهێنێتە ئیسپانیا.

ئەو منداڵە لەساڵی 2008 لەدایكبووەو لەیانەی "ئەلفین بی" یاری دەكات‌و لەیارییەكاندا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیكرێت.


هـ ـ ح