سپالێتی كێشەكانی لەگەڵ ئیكاردی زیاتر دەكات

وەرزش

01/04/2019‌ 557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆیچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی، یاریزانی یانەكەی ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی لەپێكهاتەی یانەكەی دوورخستەوە.

سپالێتی بۆ یاری ئەنتەرمیلان‌و لاتسیۆ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەی دوورخستووەتەوە، كە ئەوەش كێشەی نێوان هەردوولا زیاتر دەكات.

ئیكاردی لەمانگی رابردووەوە یاری بۆ یانەی ئەنتەرمیلان یاری نەكردووە، دوای ئەوەی نیشانەی كاپتنی لێسەنرایەوە، بەوەش كێشەی بۆ دروست بوو لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی‌و تەنانەت راهێنەری یانەكە.

ئەم هەڵوێستە نوێیەی سپالێتی كێشەكان زیاتر دەكات‌و رەنگە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە كاردانەوەی بەرانبەر راهێنەرەكەی هەبێت.

هـ ـ ح