بەرشەلۆنە دەیەوێت بێ‌ بەرانبەر یاریزانەكەی مانچستەر بكرێت

وەرزش

01/04/2019‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەوەیە یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید، خوان ماتای ئیسپانی بكرێت، ئەوەش بەبێ‌ بەرانبەر.

بەپێی رۆژنامەی زە سەن بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە 30 ساڵییە بكرێت، كە لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی بەگرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر یونایتید دێت‌و دەبێتە یاریزانێكی سەربەست‌و بەرشەلۆنە دەتوانێت بێ‌ بەرانبەر بیكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە، ئەو یاریزانە سوودی بۆ یانەكەیان دەبێت، بۆیە گرنگە هاوینی داهاتوو بیكڕن.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، كە گفتوگۆ لەنێوان ئەو یاریزانەو یانەی بەرشەلۆنە هەیەو یانە كەتەلۆنییەكەش دەیەوێت بۆ یەك ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات.

خوان ماتا لەهێڵی ناوەڕاست یاری دەكات‌و یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت بیكاتە پاڵپشتییەكی باش بۆ هێڵی ناوەندی.

هـ ـ ح