رۆشتنی دەیان ملیۆن دۆلار لەگەنجینەی حكومەتی بەریتانیا بۆ ئوسامە بن لادن

جیهان

01/04/2019‌ 1976 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی رۆژنامەوانی مشتومڕ پرۆسەیەكی فروفێڵی گەورەی ئاشكراكرد، كە چەند گروپێك لە دامەزراوە حكومییەكانیان كردوویانە بەتایبەتی لە بەریتانیا و توانیویانە ملیارەها دۆلار لە سامانی باجی ئەو وڵاتە بدزن‌و دەیان ملیۆن دۆلاری خەرج بكەن بۆ پارەداركردنی تیرۆر لەو سەربازگانەی لەلایەن سەركردەی پێشووی رێكخراوی قاعیدەوە (ئوسامە بن لادن) بەرێوەدەبرا.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، تۆڕێكی دزیكردن، كە دوو بەریتانی بە رەگەز ئاسیایی لە خۆگرتبوو، فێڵیان لەگەنجینەی دەوڵەت كردووە بۆ ماوەی دوو دەیە لە رێگەی ساختەكردنی بیمەكانی متمانەو قۆستنەوەی گرێبەستی  بارمتەی خانووبەرەو فێڵكردن لە كۆمپانیاكانی دڵنیایی، ئەمەش بە گوێرەی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی.

لەلێكۆڵینەوەكەدا هاتووە، ژمارەیەك لە ئاسیاییەكان دەهاتنە نێو خاكی بەریتانیاو چەندین جانتای پڕ لە پارەی گوماناوییان هەڵگرتبوو بەشێوەیەكی رێكخراو، كاتێك ئەندامانی ئەو گروپە دەهاتنە ناو بەریتانیا ئەو پارە گوماناوییەیان دەخستە سەر هەژماری بانكی بەناوی ساختەوە، و لە قۆناغی دواتردا گروپەكە حەواڵەی دەرەوەی دەكرد بۆ پارەدار كردنی تیرۆرو بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.

گروپەكە پرۆسەكەیان لە رێگەی ساختەكردنی ناسنامەی ژمارەیەك لە كۆمپانیاو كەسەكانەوە دەكرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا بەرهەمی ساختەیان لە جێگای ئەسڵی فرۆشتوە، بەم هۆیەشەوە چەندین رووداوی هاتوچۆ رویانداوە تاكو پارەی دڵنیاییان بەدەست هێناوەو پەنایان بۆ هەلخەڵەتاندن بردوە لە رێگەی بارمتەی خانووبەرەوە.

سەرچاوەكە باسی ئەوەشی كردووە ئەو تۆڕە لە هەر یەك لە لەندەن و باكینگهام شیرو پیرمنگهام و باكوری رۆژئاوای بەریتانیا و سكۆتلەندە چالاكییان چالاك بوونە. گروپەكە پشتیان بە جۆرەها فیڵ كردن بەستوە لە بە ئامانجگرتنی كەسەكان و بانكەكان، و لە كۆتاییدا توانیویانە نزیكەی 8 ملیار دۆلاریان بۆ ماوەی ساڵێك لە بەریتانیا دەستبكەوێ، ئەمە بێجگە لەوەی لە خەڵكییان دزیوە.

لە هەمان كاتدا پێدەچێت ئەم تۆڕە تاوانكارە پەیوەندییان بە تەقینەوەكانی لەندەنەوە هەبێت كە 52 كوژراوی  لێكەوتەوە، هەروەها تەنها 1 % ی قازانجەكانی (80 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی) ناردوە بۆ رێكخراوی القاعیدە لە پاكستان و ئەفغانستان ناردووە، بۆ ئەوەی لە سەربازگەكانی راهێنانی تیرۆریستەكاندا بەكاربهێنرێت.

بەڵگەنامەیەكی هەواڵگیری بەریتانی ئاشكرای كردوە، بەشێك لەو پارانە نێردراوە بۆ ئەو سەربازگانەی لەلایەن سەركردەی پێشووی القاعیدە ئوسامە بن لادن بەڕێوەبراوە.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، ئەو بڕەی گروپەكە دەستیان كەوتوە لە گەنجینەی دەوڵەت سێ جار زیاترە لە قەبارەی خەرجیەكانی ساڵانەی بەریتانیا لەهەریەك لە هەردوو دەزگای هەواڵگیری (MI5) و (MI6) و نوسینگەی پەیوەندییە حكومیەكان، بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز. سەرەرای ئەوەی بڕە دزراوەكە ئەوەندەی ئەو پارەیەیە كە حكومەتی ناوەندی لە بریتانیا خەرجی دەكات بۆ دەستەكانی جێبەجێكردنی یاساكان لە هەریەك لە ئینگلتەراو وێلز لە هەموو ساڵێكدا.

لەم رووەوە، سەرۆكی لیژنەی ژمێریاری گشتی لە پەرلەمانی بەریتانی (مێگ هیلییر) وتی : چاوەڕوانی راگەیاندنی لێپرسینەوەی پەرلەمانی دەكەین دەربارەی ئەوەی ئاشكرا كراوە، و پێدەچێ لێپرسینەوەكە هەریەك لە سەرۆكایەتی وەزیران و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە سەرۆكایەتی وەزیران بگرێتەوە.

سەرچاوە: Sky news 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە