زانا روسەكان بۆ چارەسەری شێرپەنجە موژدەی خۆش رادەگەیەنن

تەندروستی

01/04/2019‌ 4667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی فیدڕالی "ئیمانوئێڵ كانت"رووسی ( زانكۆی فیدراڵی بەڵتیك) باسیان لەوە كردووە  ئەگەر بێت و خڕۆكەی سپیی وەرگیراو لە خوێنی كەسێكی خۆبەخش بكوترێت تا بەشێوەیەكی تایبەت دەستكاری بكرێت و لەڕێگای كوتانەوە بخریتە ناو جەستەی كەسی نەخۆشەوە ،بەپێی قسەی زانایانی ئەو زانكۆیە لەو ڕێگایەوە سیستەمی بەرگری لەشی نەخۆشە تووشبووەكەی شێرپەنجەكە بەهێز دەبێت .

لەبەر ئەوەی جەستەی نەخۆشی تووشبووی شێرپەنجە لاواز دەبێت ، هەربۆیە بەرگری بەرانبەر بە لووە شێرپەنجەییەكان لاواز و ناكارا دەبێت ، بەڵام خوێنی كەسە خۆبەخشەكە كە بەشێوەیەكی تایبەت دەستكاریكراوە هەندێ پێكهاتەی بەرگری دەستكرد و وەرگیراوی تێدایە ، كوتانیشی لە جەستەی نەخۆشەكە بەهۆی زۆربوونی ئەو پێكهاتانەی خانە شێرپەنجەییەكان لەناو دەبەن ، بەرگرییەكەی زیاد دەكات.

بەگوێرەی قسەی زانا ڤیكتۆر سیلیدسوف لە ناوەندی تەكنەلۆژیای زیندە پزیشكی لە زانكۆكە ، لەكاتی دەستكاریكردنی خرۆكە سپییەكان بەرێگای تایبەت ئەوكاتە ئەو خڕۆكانە هەندێ تایبەتمەندیی دژە لووی شێرپەنجەیی وەردەگرن و دەبنە لەناوبەری خانە شێرپەنجەییەكان .

سیلیدسوف وتوویەتی بۆ چارەسەری میلانوما ( شێرپەنجەی پێست) و شێرپەنجەی گورچیلە و  سییەكان و مەمك و تەنانەت بۆ لووی شێرپەنجەیی  كۆئەندامی دەماریش هەندێ ئەنجامی مژدەبەخشمان دەستكەوتووە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی