درۆى نیسان... چیرۆكه‌كه‌ى بزانه‌

sharpress.net

1356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/04/2019‌

شارپرێس... حلمى ره‌سول ره‌زا
رۆژى یه‌كه‌مى مانگى نیسانى هه‌موو ساڵێك به‌ درۆى نیسان یاخود رۆژى گێڵه‌كان ده‌ناسرێت، له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكى نوكته‌ى ساده‌ و كڵاوله‌سه‌ر كردنى پێكه‌نیناوى له‌ نێوان یه‌كتریدا ده‌گۆڕنه‌وه‌.
مێژووى (درۆى نیسان)
چیرۆكه‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌م رۆژه‌و هه‌ڵبژاردنى بۆ درۆ كردن جۆراوجۆرن، یه‌كێك له‌ تیۆریه‌كان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1582، ئه‌و ساڵه‌ى فه‌ره‌نسا پشتى به‌ رۆژ ژمێرى ( Gregorian) ده‌به‌ست، و راگه‌یه‌نرا كه‌ سه‌رى ساڵى زایینى له‌ كۆتایى مانگى ئازاره‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مى مانگى كانونى دووه‌م گوازراوه‌ته‌وه‌. به‌ گوێره‌ى هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌كان، زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كان ئاگایان له‌م گۆڕانكاریه‌ نه‌بو، له‌ هه‌مان كاتدا واى لێكردن ئاهه‌نگ بگێڕن به‌ بۆنه‌ى (درۆى نیسان) و پێى بڵێن رۆژى گێله‌كان، پاشان ئه‌م جه‌ژنه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌وروپا.
یه‌كێك له‌ چیرۆكه‌كانى تر ده‌رباره‌ى ئه‌م رۆژه‌ و هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ى هۆنراوه‌یه‌كى هۆله‌ندیه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1561 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ى پشت به‌ رۆژ ژمێرى زایینى بژمێردرێت به‌ 21 ساڵ؛ تیایدا وه‌سفى ئه‌م رۆژو مێژوه‌ به‌و ناوه‌ كراوه‌.
قوسته‌نتینیه‌و كۆجیل: باس له‌وه‌ ده‌كات ئاهه‌نگ گێڕان به‌هۆى ئه‌م رۆژه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى قوسته‌نتین، له‌و كاته‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر بۆنه‌و ڤیستیڤاڵ و فڕوفێڵ له‌ دادگاى ئیمپراتۆریه‌تى رۆمانى، هه‌ووه‌ها قوسته‌نتین رێگه‌ى به‌ كه‌مانچه‌ژه‌ن كۆجیل دا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها رۆژێك ببێته‌ پاشا، له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌رسومێكى ده‌كردو داواى ئه‌وه‌ى كرد له‌و رۆژه‌دا گاڵته‌و گه‌پ ئه‌نجام بدرێت.

به‌سه‌رهات و رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كان له‌ درۆى نیساندا
له‌ دیارترین و به‌ناوبانگترین درۆكان ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ رۆمانیا رویدا، كاتێ پاشا (كارل) سه‌ردانى یه‌كێك له‌ مۆزه‌خانه‌كانى پایته‌ختى ولاته‌كه‌ى كرد له‌ یه‌كى نیساندا، پێش ئه‌و وێنه‌كێشێكى به‌ناوبانگ به‌ هاتنه‌كه‌ى زانیبوو، هه‌ڵسابوو به‌ كێشانى دراوێكى شوێنه‌وارى به‌ نرخ له‌سه‌ر زه‌مینى مۆزه‌خانه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش واى له‌ پاشا كرد فه‌رمان به‌ یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانى بكات هه‌ڵى بگرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌خێرایى ئاشكرا بوو كه‌ درۆى نیسانه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ هه‌ڵوێستى پێكه‌نیناوى له‌م رۆژه‌دا هه‌یه‌، كه‌چى رووداوى دڵته‌زێنیش به‌هۆى ئه‌م رۆژه‌وه‌ رویانداوه‌، به‌ناوبانگترینیان ژنێكى ئینگلیزى بوو، كاتێ هاوارى كردو داواى هاوكارى ده‌كرد له‌ نێو چێشتخانه‌كه‌یدا به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌و شوێنه‌دا، به‌ڵام كه‌س به‌ ده‌نگیه‌وه‌ نه‌رۆیشت، وا گومان برا ئه‌م هاوار كردنه‌ درۆیه‌، چونكه‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ رۆژى یه‌كى نیسانى روویدابوو.
Sputnik news






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved