ئەلیگری لەپێكانەكەی رۆناڵدۆ نیگەرانە

وەرزش

02/04/2019‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماسمیلیانۆ ئەلیگری ئیتالی‌و راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لەپێكانەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەكەی نیگەرانە.

ماسمیلیانۆ ئەلیگری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، رۆناڵدۆ بەهۆی پێكانەكەی لەیاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەكان بەشداری ناكات، كە لە 10ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت.

یانەی یۆڤانۆس لەقۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، رووبەڕووی یانەی ئایاكس دەبێتەوە، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە.

رۆناڵدۆ لەیاری هەڵبژاردەی پرتوگال بەرانبەر سربیا تووشی پێكان بوو، كە پێكانەكەی رەقبوولی ماسولكەیە، ئێستا چارەسەر وەردەگرێت.

هـ ـ ح