خواردنەوەی چای گەرم نەخۆشی شێرپەنجەی بەدواوە دێت

جیهان

02/04/2019‌ 822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی كۆمەڵەیەكی ئەمریكی هۆشداریدا لەو كەسانەی، كە چای گەرم دەخۆن.

ئەنجامی توێژینەوەكە لەكەناڵی "سیتزین" بڵاوكراوەتەوەو ئاشكراكردووە، كە ئەنجامی توێژینەوەك دەریخستووە، خواردنەوەی چای گەرم، بەتایبەتی ئەگەر بەخێرایی بخورێتەوە، نەخۆشی شێرپەنجەی لێدەكەوێتەوە.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە خواردنەوەی چای گەرم هۆكارە بۆ تەواوی جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە، كە ئەوەش مەترسی لەسەر مرۆڤ دروست دەكات.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، خواردنەوەی هەر 700 میللیمەتر لەچای گەرم بەپلەی 60 پلەی سەدی بەشێوەی رۆژانە بەرێژەی 90% مەترسی شێرپەنجە زیاد دەكات.

هـ ـ ح