عەینەكە نوێیەكەی گوگڵ منداڵان لەنابینایی رزگاردەكات

تەندروستی

02/04/2019‌ 928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە كۆمپانیای گوگڵ عەینەكێكی نوێی بەرهەمهێناوە، كە منداڵان لەنابینایی رزگار دەكات.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل، عەینەكەكە تایبەتە بەو منداڵانەی بەهۆكاری جیاواز بینایی یەكێك لەچاوەكانیان لەدەستداوە، لەرێگەی سیستەمێكی زیرەكەوە، ئەو عەینەكە، بینایی ئەو چاوەیان بۆ دەگێڕێتەوە.

عەینەكەكە ناوی "سۆپەر باور جلاس"ەو منداڵان دەتوانن بەكاریبهێنن‌و لەسەر 71 منداڵی تەمەن 6 بۆ 12 ساڵ تاقیكراوەتەوەو سەركەوتوو بووە.


ئەو منداڵانە دوای شەش هەفتە لەبەكارهێنانی عەینەكەكە، ئەوەش بۆ ماوەی 20 دەقەی رۆژانە، لەتاقیكردنەوەكە سەركەوتوو بوون‌و رەنگە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح