ئەپڵ لەدروستكردنی بارگاویكردنەوەی وایەرلێس پاشەكشە دەكات

sharpress.net

576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/04/2019‌

شارپرێس:
لەھەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا ، گەورە كۆمپانیای بواری تەكنۆلۆجیا كۆمپانیای ئەپڵ پاشەكشەی كرد لە دروستكردنی ئامێرێكی نوێ ، ئەوەش دوای ئەوەی نەیتوانی سەركوتووبێت لە ئێشپێكردنی ئامێرەكە بەشێوەكی ڕێكوپێك و گونجاو.

كۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕایگەیاند كە دەیەوێت "ئێرپاوەر" بەرھەم بھێنێت، كە بریتییە لەئامێرێكی بچووك كە لە یەككاتدا دەتوانێت چەند ئامێرك شەحن بكات بەشێوەی بێ تەل (وایەرلێس) .

بەڵام ئەندازیارانی كۆمپانیاكە دەستەوستان بوون لە ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئامێرەكە(ئێرپاوەر ).

كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، پاش ھەوڵ و كۆششێكی زۆر گەشتینە ئەو دەرەنجامەی كە ئێرپاوەر پێوەرەكانی كوالێتی بەرزی تایبەت بە كۆمپانیاكەمان بەدەست ناھێنێت، بۆیە پڕۆژەكەمان ڕەتكردەوە.

بەڵام دەنگۆكانی تایبەت بە كێشەكانی ئێرپاوەر ھەر لەگەڵ ڕاگەیاندیی بەرھەمەكە لە سێبتەمبەری ٢٠١٧ وروژان . ئەوكات ئەپڵ ڕایگەیاند كە لە ساڵی ٢٠١٨ لە بەرھەمەكە لە بازاڕەكاند دەخرێتە روو ، بەڵێنیشی دابوو بە "چارەسەركردنێكی نمونەنیی بۆ شەحنكردنی بێ تەل".

لە ساڵی ڕابردوودا ، لەگەڵ ئەوەی ئامێرەكە "ئێرپاوەر " ی بەرھەم نەھێنا ھاوكات ھیچ وەشانێكی تازەی مۆبایلەكانی ئایفۆنیشی ڕانەگەیاند ، جۆن گرۆبەر شارەزا لە كاروباری كۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت : چەند ئەندازیارێك دیراسەی دیزانی ئێرپاوەر یان كرد ، و گوتیان كە ھیچ كات كار ناكات .

دان ڕیتشۆ بەڕێوەبەری ئەندازیاری ئامێر،لە بەیاننامەیەكدا ، كە بە پۆستەی ئەلیكترۆنی بۆ بی بی سی ناردووە ، دەڵێت : داوای لێبوردن لە كرێكارانمان دەكەین كە چاوەڕێی ئەو بەرھەمە(ئێرپاوەر ) بوون .ئێستاش ھەر لەو بڕوایەداین كە داھاتوو بۆ ئامێری بێ تەلە، بەڵێندەدەین بە بەرەپێدانی ئەو ئەزموونەی دەستمان پێی كردووە.

لەوانەیە ڕەتكردنەوەی بەرھەمەكە (ئێرپاوەر ) كاریگەری لەسەر فرۆشی بەرھەمەكانی دیكەی ئەپڵ ھەبێت بۆ نمونە ھێدفوون (ئێربودز)ی بێتەل ، كە پێشتر وایان بڵاوكردبۆوە و ڕیكلامیان بۆی كردبوو كە لە داھاتوودا دەتوانرێت ھێدفوونكە بە ئامێری شەحنكردنی بێتەل شەحن بكرێتەوە،تەنانەت لەسەر بەرگی ھێدفوونەكە چۆنییەتی شەحنكردنی ھێدفوونەكەی تێدا روونكرابۆوە .

كۆمپانیا ركابەرەكانی ئەپڵ ، وەك ھواوی و سامسۆنگ ، بە  كرداری ئامێری شەحنكردنی مۆبایل و ئامێرەكانی دیكەی جیاواز لە مۆبایل (بەشێوەی بێتەل ) خستە بازاڕەكانەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved