بۆ یەكەمجار ئاشكرادەكرێت.. وردەكاری سەرەنجڕاكێش دەربارەی هیتلەر

جیهان

02/04/2019‌ 2039 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرنامەیەكی بەڵگەنامەیی نوێ زانیاری سەرەنجڕاكێش بۆ یەكەمجار لەسەر سەركردەی نازی ئەدۆلف هیتلەرو پەیوەندی بەبانزنەی كۆمەڵایەتی‌و سەربازی دەوروبەرییەوە ئاشكراكرد.

وردەكارییە سەرنجڕاكێشەكە دەربارەی ژیانی هیتلەر لەبەرنامەیەكی بەڵگەنامەیی نوێدا بەناوی (Private Lives ) لەسەر كەناڵی (Yesterday) ی بەریتانی پەخش كرا.

بەرنامەكە نوێیەكە باسی ئەوە دەكات، كە هیتلەر رێگری كردووە لەوەی تەماشای یەهودییەكان بكرێت لە كاتی بردنیان بۆ سەربازگەكانی مردن، سەرەرای ئەوەی بەڵگەنامەكان پەیوەندی هیتلەر بەسوتاندنی یەهودییەكانەوە دەپچڕێنێت و نایخاتە روو.

لە چوارچێوەی ئەوەی پێشوودا، فیلمە بەڵگەنامەییە نوێیەكە ئەوە ئاشكرادەكات چۆن سەركردەی نازی پەنجەرەی شەفەمەندەفەرەكان دادەخات، بۆ ئەوەی قوربانییەكان نەبینن كاتێك بەلایدا تێدەپەڕن، جگە لەوەش دەری دەخات بەهیچ جۆرێك سەردانی سەربازگەی زیندانییەكانی نازی نەكردووە، كە تێیدا شەش ملیۆن یەهودی كوژراون لە كاتی جەنگی جیهانی دووەمدا.

بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە، رێكخەری سەرەكی تەلارەكانی مەلەكی مێژووی لەبەریتانیا (ترایسی بۆرمان) دەخاتە روو، كە سەردانی ئەڵمانیای كردووە بە تایبەتی بۆ لێكۆڵینەوەیەكی فراوان لە ژیانی دیكتاتۆری نازی.

بۆرمان لە بەرنامەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هیتلەر سەردانی هیچ سەربازگەیەكی زیندانییە تۆقێنەرەكانی نەكردووە، لەگەڵ ئەوەی سەرجەم فەرمانەكانی دەستگیركردن و كوشتن بەناوی ئەوەوە دەرچووە، لەبەرئەوەی نەیویستووە رووبەرووی ئەو راستییە خۆیناوییە تاوانكاریە ببێتەوە، كە لەوكاتەدا روویداوە، تەنیا ویستویەتی جێبەجێبكرێت.

سەرەرای ئەوەش، بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە ئەوەی هێناوەتەوە بیر، هیتلەر جارێكیان لەگەڵ جێگرەكەیدا (هاینریچ هیملر) باسی ئەوەی كردووە هەست بە میهرەبانییەكی زۆر دەكات بەرانبەر یەهود ، بەڵام ئەو رستەیەی دووبارەكردووەتەوە، كە وتویەتی: لەناوبردنیان تاكە چارەسەرە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا