پاریس سان جێرمان وازهێنانی بۆفۆن دوادەخات

وەرزش

03/04/2019‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان نزیكبووەتەوە لەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزی یانەكەی جیانلۆیجی بۆفۆنی ئیتالی بۆ ساڵی 2021 نوێبكاتەوە.

بەپێی تۆڕی "ESPN"ی تەلەفزیۆنی، ئەگەر یانە پاریسییەكە گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە نوێبكاتەوە، ئەوە وازهێنانەكەی دوادەخات بۆ كۆتایی وەرزی 2021.

بۆفۆن تەمەنی 41 ساڵەو زۆرێك لەسەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، كە ئەو یاریزانە لەهاوینی داهاتوو واز لەیاریكردن دەهێنێت.

بۆفۆن هاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان كرد، كە 20 یاری بۆ یانە پاریسییەكە ئەنجامداوەو ئاستی بەرزی پێشكەش كردووە.

هـ ـ ح