كیم كارداشیان پرسی خۆكاندیدكردنی بۆ سەرۆكی ئەمریكا یەكلاكردەوە

sharpress.net

659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/04/2019‌

شارپرێس:
كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، جارێكی تر قسەی لەسەر پرسی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2020.

ساڵی رابردوو پرسی خۆكاندیدكردنی كیم كاردیشیان بۆ سەرۆكی ئەمریكا گەرم بوو، ئەوەش لەناو میدیاكانی ئەو وڵاتەو ئێستا جارێكی تر ئەو پرسە سەریهەڵداوەتەوە.

كیم كاردیشیان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئەمریكی پرسیاری ئەوەی لێكرا خۆی كاندید دەكات بۆ سەرۆكی ئەمریكا، لەوەڵامدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوەو وتی: نا نا هەرگیز بیرم لەوە نەكردووەتەوە.

مانگی حوزەیرانی رابردووش جارێكی تر پرسیار لەكیم كاردیشیان كرا، كە خۆی كاندید دەكات، لەوەڵامدا وتی هەرگیز بیرم لەوە نەكردووەتەوە بچمە بواری سیاسی‌و خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆكی ئەمریكا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved