مۆرینیۆ نایەوێت ببێتە راهێنەری پرتوگال

وەرزش

03/04/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆزێ‌ مۆرینیۆی راهێنەری پرتوگالی نایەوێت پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەئێستادا وەربگرێت.

خۆزێ‌ مۆرینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە تائێستا بیری لەوە نەكردووەتەوە، پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پرتوگال وەربگرێت.

مۆرینیۆ ئەوەشی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لەئێستا بیری لەوە نەكردووەتەوە، بەڵام رەنگە لەكۆتایی ژیانی راهێنەرایەتی ئەو كارە بكات، بەبێ‌ ئەوەی قسە لەسەر ئەو كاتە بكات، دەیەوێت وازبهێنێت.

قسەكانی ئەو راهێنەرە پرتوگالییە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، مۆرینیۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پرتوگال وەردەگرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە