ئەو رەنگی بۆیەی نینۆكەی بۆ ئەندامانی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا رێگەپێدراوە

sharpress.net

553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/04/2019‌

شارپرێس:
بوون بە ئەندامی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا خەونی هەر كەسێكە، بەڵام لەگەڵ بوون بەئەندامیش، بەهۆی كۆت‌و بەندەكان‌و یاسای ناوخۆیی خانەوادەكە، رەنگە تووشی هەندێك گرفت بیت.

یەكێك لەیاسا ناوخۆییەكانی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا پۆشینی جل‌و بەرگ‌و رەنگە بۆیەی نینۆكە، كە ئێستا بەسەر هەردوو بوكەكەی خانەوادەكە سەپاوە، كە ئەوانیش كیت میدڵتۆن ‌و میگان مێركل.

بەپێی یاساكە، كە سی ساڵە شاژنە ئەلیزابێس پەیڕەوی دەكات، نابێت نینۆك رەنگ بكرێت، یان دەبێت رەنگەكە وەك نینۆكی ئاسایی بێت، یان رەنگێك رەونەقدار نەبێت.

یان بۆ هەندێك بۆنەی تایبەتیش رەنگی پەمەیی كاڵ، كە بە "Ballet Slippers" ناسراوە لەلایەن ئەندامانی خانەوادەی شاهانەیی بۆ نینۆك بەكاردەهێنرێت، نرخی ئەو بۆیەش تەنیا 18 دۆلارە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved