بەرشەلۆنە خۆی نەدا بەدەستەوە

وەرزش

03/04/2019‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە میانی گەڕی ٣٠ مینی خولی تۆپ پێی ئیسپانیا(ناسراو بە لالیگا) ، بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ و بەرامبەربوونێكی سەرنجڕاكێشی تۆماركرد كاتێك بە ئەنجامی ٤:٤ یەكسان بوون .

ھەر لە تایمی یەكەم بەرشەلۆنە دەستپێشخەری كردو دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكی تۆماركرد لە خولەكەكانی (١٢ فلیپی كۆتینیۆ، و ١٦ مالكۆم) ، بەڵام رووبەرووی ھەڵچوونێكی چاوەڕواننەكراوی ڤیاڕیاڵ بووە كاتێك توانییان چوار گۆڵی یەك لەدوای یەك تۆماربكەن لە خولەكەكانی (٨٠،٦٢،٥٠،٢٣) ، ئەوەش ڤاڵڤێردی ناچار كرد بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك ، كە ھێنانە ناوەوەی ھەریەكە لە یاریزانان (مێسی و ڕاكیتیچ و ئالێنیا) بوون.

خولەكی ٨٦ خاڵی وەرچەرخانی یارییەكە بوو بۆ بەرشەلۆنە ، كاتێك ئالڤارۆ گۆنزالێسی یاریزانانی یانەی ڤیاڕیاڵ بە كارت سوور كرایە دەرەوە و بەوەش بەرشەلۆنە بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كردوو توانی لە خولەكی ٩٠ بە لێدانێكی ڕاستەوخۆ كە مێسی جێبەجێیكرد گۆڵی سێیەم تۆماربكات و ھەروەھا لە خولەكی ٩٣دا لویس سوارێز گۆڵی چوارەم و بەرامبەربوونی تۆماركرد .

بەو بەرامبەربوونە بەرشەلۆنە كۆی خاڵەكانی گەیاندە ٧٠ خاڵ و لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی خولەكەدا مایەوە بە جیاواز ی ٨ خاڵ لەگەڵ نزیكترین ڕكابەری كە ئتلەتیكۆ مەدریدە.

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی