گواردیۆلا: ھیچ یانەیەك ل مێژوودا پێی نەكراوە بۆ دەبێت ئێمە بیكەین

وەرزش

03/04/2019‌ 939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گواردیۆلا داوای لە یاریزانانی كرد كە بیر لە یارییەكەی ئەمڕۆی یانەكە بەرانبەر كاردیف سیتی بكەنەوە لە خولی ئینگلیز واز لەوە بێنن، كە بیر لە بەدەستھێنانی چوار نازناوەكەی ئەمساڵ بكەنەوە .

ھەرچەندە مانچستەر سیتی نازناوی خولی ڕابیتەی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرای بەدەستھێنا وە و لە خولی نایابی ئینگلێزیش لە پلەی دووەی ڕیزبەندیەكەدایە ودوو خاڵ لەدوای لیڤەرپولە، ئەمە لەكاتێكدا مانچستەر سیتی یارییەكی دواخراوی ھەیە.

ھەروەھا تیپەكەی گواردیۆلا گەیشتووەتە قۆناغی ھەشتەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لەگەڵ ئەوەی مانچستەر سیتی دەرفەتی بەدەستھێنانی ھەرسێ نازناوەكەی ھەیە بەڵام گواردیۆلا دەڵێت كە: ئاساییە كە تیپەكەمان بێ دەستكەوت بیت لەو سێ پاڵەوانێتییەی كە تێایدا ماوەتەوە.

ھەروەھا لە میانەی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : لەوانەیە لە ماوەی ھەفتەیەك یان تەنانەت سێ ڕیژدا ھەرسێ نازناوەكە لەدەست بدەین ،بۆ باسی بەدەستھێنانی ھەر چوار نازناوەكەی ئەمساڵ دەكەن لە كاتێكدا ھیچ یانە یەكی ئەم ووڵاتە نەیتوانیووە بەدەستیان بھێنێت كە یەك وەرزدا، 

یانەیەكی ئەفسانەیی وەك لیڤەرپول و مانچستەر یونایتدی سەردەمی (ئەلێكس فێرگسۆن ) و جۆزێ مۆرینیۆ لەگەڵ چێڵسی و ئارسین فینگەر لەگەڵ ئارسیناڵ، ھیچكامێكیان نەیانتوانیوە ھەرچوار نازناوەكە لە وەرزێكدا بەدەست بھێنن بۆدەبێت ئێمە ئەوە بكەین ؟! 

گواردیۆلا دەشڵێت: من لە مێشكی ھاندەران و یاریزانانی یانەكەدا نیم كە پێیان بڵێم بیر لە چی بكەنەوە .ئەگەر ئەوان بیر لە بەدەست ھێنانی ھەموو نازناوەكان دەكەنەوە ئەوا ئەوسا من ناتوانم ھیچ شتێك بڵێم .

وەرگیران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە