چەند رێگەیەكی گرنگ بۆ رونكردنەوەی پێستی خانمان

sharpress.net

601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/04/2019‌

شارپرێس:

بەشێك لە مرۆڤەكان بەردەوام بەدوای ئەو رێگاو هۆكارانەوەن كە دەبنە هۆی دووبارە گەنج بوونەوەی رووخسار یان بە جوانی هێشتنەوەی پێست، بەڵام رەنگە بەشێك لە خەڵكی نەزانن ئەو هۆكارانە چین پێستێكی جوانیان پێ دەبەخشێت.

 

بۆ ئەم مەبەستە خانمان گرنگی تەواو بە روخساریان دەدەن، بۆیە باشترە بۆیان سود لەم رێگایانە ببێنن بۆ پێستێكی روون و روخسارێكی قەشەنگ.

بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوەی پزیشكی دەركەوتووە چەند خۆراكێك دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە چرچی و بە سافی هێشتنەوەی پێستی دەموچاو كە بریتین لە:
*ترێ یەكێكە لەو میوانەی كە یارمەتی پێست دەدات كە بە سافی و جوانی بمێنێتەوە.

* گەزۆ و بادام كە برێكی باش سیلینۆم تیدایە ئەوەش دەبێتە ھۆی رێگری كردن لە لۆچ بوونی پێست و دەركەوتنی نیشانەی پیری.

*ئۆفۆكادۆ كە برێكی زۆر كۆلاجینی تیدایە یارمەتی دەرە بۆ رێگری كردن لە روتانەوەی قژ و بەھێزكردنی.

*ھەنار یەكێكە لەو میوانەی مەترسی توش بوون بە شێرپەنجەی پێست كەم دەكاتەوە بەھۆی بوونی ھەردوو مادەی  فلافونوید و بولیفینول تێدا.

* هەرگیز خواردنی بیبەر لەبیر نەكەی، چونكە رێگر دەبێت لەو وشك بوونە بەھۆی بوونی ڤیتامین c تێدا.

*پرتەقاڵ هەم خواردنی و هەم توێكڵەكەی روناكی بە پێست دەبەخشێت بە ھەمان شێوە بە ھۆی زۆری ڤیتامین c ەوە رێگردنی لە پیربوون دەگرێت.

* گرنگترین خواردن بۆ پاراستنی پێست لە چرچ و لۆچی تەماتەیە كە رێگری دەكات لە پێستی مرۆڤ لە تیشكی خۆری سەروبنەوشەی كاریگەری تێبكات و بەشی هەرە زۆری هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجە لەناو دەبات.
هـ.ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved