لێدانێك بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید پێش یارییەكەی بەرشەلۆنە

وەرزش

04/04/2019‌ 622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی پێكان بووەو بەو هۆیەوە ناتوانرێت لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی بەرشەلۆنە یاری بكات.

پێكانەكەی مۆراتا لەپاژنەی پێیدایەو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدش پشتراستیكردووەتەوە، كە ئەو یاریزانەی پێكانی هەیە.

یانەی ئەتلەیكۆ مەدرید رۆژی شەممەی داهاتوو لەیارییەكانی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە هەشت خاڵ لەدوای یانەی بەرشەلۆنە لەپلەی دووەمی خولی ئیسپانییەو دەبێت یارییەكە بەرێتەوە، بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە زیاتر لێی  دوورنەكەوێتەوە.

هـ ـ ح