چوونی مباپی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید

وەرزش

04/04/2019‌ 641 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی پێشووی فەرەنسی رۆبەێر پێرێز رایگەیاند، ئەمساڵ كیلیان مبابی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەچێتە یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆبەێر پێرێز راشیگەیاند، كە ئەگەر مباپی ئەمساڵ نەچێتە یانەی ریاڵ مەدرید، ئەوە ساڵی داهاتوو بەدڵنیایی روو لەو یانە مەدریدییە دەكات.

پێرێز، كە ئێستا تەمەنی 45 ساڵ بەهۆی نزیكی لەمباپی ئەو پێشبینییەی كردووە، كە لەو بارەوە قسەی بۆ چەند میدیایەك كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆیەكی زۆر هەیە، كە لەهاوینی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید كیلیان مباپی لەیانەی پاریس سان جێرمان دەكرێت‌و بۆ ئەوەش گرێبەستێكی خەیاڵی ئامادەكردووە.

هـ ـ ح