یەك سەعات چالاكی‌و جوڵە لە نەخۆشی ئیفلیجی دوورتدەخاتەوە

جیهان

04/04/2019‌ 1046 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوانەیە نەجولان و ئەنجام نەدانی چالاكی رۆژانە ببێتە ھۆی مردن، بۆیە توێژەرەوان جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی رێگری بكرێت لەو حالەتانەی، كە ھۆكارن بۆ ئیفلیجبوون .

بەپێی نوێترین توێژینەوە رۆژانە ئەنجامدانی وەرزش یارمەتی دەرە لە رێگریكردن لە ئیفلیجی و ئەو كەسانەی مەترسی نەخۆشی جومگەكانیان لەسەرە، بۆیە پێگەشتووەكان، كە توشی نە خۆشی جومگەكانی بەشی خوارەوە ھاتوون، یاخود ئەوانەی تەمەلی دەكەن لە ئەنجام دانی چالاكی دا ٤ ساڵ زووتر توشی ئیفلیجی دەبن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كە گۆڤارێكی ئەمریكی پزیشكی دا بڵاوكراوەتەوە كۆمەڵێك توێژینەوەی گەورە كراوە لەسەر ھەوكردنی جومگەكان.

ھەوكردنی جومگەكان بریتییە لە دروستبوونی ھەوكردن لە جومگەكاندا ئەوە ئەو شوێنەیە، كە جومگەكانی لەشی تێدا كۆدەبێتەوە دەكرێ ببێتە ھۆی ئیفلیجی نەمانی چری ئێسك ، كە جۆرێكە لە ھەو كردنی جومگەكان‌و لەگەڵ پیربوون دروست دەبێت .

سیندی میكدانیل جێگری سەرۆكی بەشی تەندروستی لە رێكخراو بۆ ھەوكردنی جومگەكان دەڵێت: ئەو كەسانەی ھەست بە ئازار و بێھێزی دەكەن رەنگە توشی ھەوكردنی پێشوەختەی ئێسك بووبن و ئەمە جۆرێكی زۆرباوی ھەوكردنە، كە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن ئەمریكی تووشی بوون.

لینجی جومگەكان، كە نێوان جومگەكانی داپۆشیەوە ھەندێكجار نامێنن‌و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئازار برھۆی ئەوەی ئێسكەكان لەیەك دەخشێن بۆیە ھەندێكجار بە ھەوكردنی جومگەكان(سەوەفان) ناودەبرێت

دوو رووسی، كە دكتۆرو مامۆستایە لەبواری زانستی ڕوماتیزم لەكۆلیژی پزیشكی فاینبییرگ لە نۆرس وسترن دەڵێت: تێبینی  گەورەكان بكەن كاتێك تووشی ئازارێك یان ڕەقبوونێك دەبن لە ماسولكەكانی بەشی خوارەوەی لاشەیان‌‌‌‌ ــئەژنۆ بنە پێ و قاچەكانین ـــ چونكە ئەگەری زۆرە كە تووشی كەمئەندامی بن .

سەرەرای ئەوەی ئەو نەخۆشانە تەمەنیان لە نیوان ٤۹-۸۳ ساڵە، بەدەست كێشەی ماسولكەكانی بەشی خوارەوەی لاشەیان دەناڵێنن‌و لەسەرەتای توێژینەوەیە دووچاری كئشە و بەربەست دەبوونەوە لە ڕۆیشن بە خێراییەك، كە كەمتر نەبێت لە مەترێك/ چركە و كاری ڕۆژانەیان بەپێی پێویست بۆ ئەنجام نادرێتوەك پۆشینی پۆشاك یان ڕۆیشتنی ئاسایی.

سەنتەری خۆپارێزی لە نەخۆشییەكانی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسانەی تووشی سڕبوونی ماسوولكەكانیان دەبن لە هەفتەیەكدا پێویستە ۱٥۰ دەقە تەرخان بكەن بۆ ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر، بەڵام بە پێی پێویست ئەنجام نادرێت نزیكەی نیوەی گەورەكانی ئەمریكا هەڵئەسن بەئەنجامدانی ڕێژەیەكی كەمتر لەوە چالاكیانەی پێیان دراوە و پێویستە ئەنجامی بدەن  

وەرگێڕان: كەوسەر یوسف