زۆر بەكارهێنانی ماجی ئەگەری تووشبوون بەهەندێك نەخۆشی ترسناك زیاد دەكات

جیهان

04/04/2019‌ 1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێكی زۆر لەخانمان بۆ ئەوەی تامێكی خۆشتر بە خواردنانە بدەن كە ئامادەی دەكەن ، پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی تامی مریشكی ئامادەكراو (ماجی) ، بەڵام بێئەوەی درك بە ئاستی مەترسییەكانی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ بكەن.

بەگوێرەی پێگەی " كۆنستلو " دوكتۆر محەمەد سەید مەسعوود سەرۆكی ناوەندی زانیارییەكانی ئاسایشی خۆراكی گوتوویەتی " ماجی ژەهرێكی بكوژە ، هۆشداری دەدەین لەوەی بەزۆری بەكاربهێنرێت ".

دوكتۆر مەسعوود ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ماجی لە ماددەی "مۆنۆ سۆدیۆم جلتومان" و هەندێ بەشی مریشك وەك چەرم و ئێسك درووست دەكرێت ، هەروەك بەشێكی زۆر لە خوێ و بەهارات و ماددەی پاریزەریشی تێدایە .

ئەو دوكتۆرە جەختی لەوە كردۆتەوە كە زۆر بەكارهێنانی ماجی هۆكارە بۆ تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی ترسناكی وەك شیرپەنجە و كەڵەكەبوونی ژەهر لەناو جەستە و سەرئێشە .

ئەو پزیشكەی ئاسایشی خۆراك ئامۆژگاری خانمان دەكات كە دەستبەرداری بەكارهێنانی ماجی ببن و لەجیاتی ئەوە بەهاراتی سرووشتی بەكاربهێنن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی