بەپێی لیكۆڵینەوەیەك پەیوەندی لەنێوان ژاوەژاو و نەخۆشییەكانی دڵ هەیە

جیهان

04/04/2019‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پەیوەندیی هەیە لەنێوان ژاوەژاو و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن ، بەڵام لیكۆڵینەوەكە نەیتوانیوە ئەو هۆكارە فسیۆلۆجییە دەستنیشان بكات كە دەبێتە هۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە .

بەپێی لیكۆڵینەوەكە، ئاڵووی دەماغی كە ناوچەیەكی مێشكە و بەشدارە لە ڕێكخستنی پەستان و وەڵامدانەوە هەستییەكان لەچوارچێوەی هەندێ ئەركی تردا بەرپرسە لەو تووشبوونە .

لێكۆڵینەوەكە لەسەر  ٤٩٩ كەس كراوە كە تێكڕای ناوەندی تەمەنیان ٥٦ ساڵ بووە و سەرجەم بەشداربووەكانیش هیچ نەخۆشییەكی دڵ و دەمارەكانی خوێنیان نەبووە، لەڕێگای چاودێریكردنی ماڵی هەر یەك لە بەشداربووانی لیكۆڵینەوەكە  پێوانەی ئاستی بەركەوتنیان بە ژاواوەژاو  بۆ كرا.

لیكۆڵینەوەكە ئەوەی بۆ دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی بە ئاستێكی بەرزتر لەناو ژاوەژاودا بوون ، ئاڵووە دەماغییەكەیان چالاكتر بووە ، ئەوەش دەبێتە هۆی درووستبوونی هەوكردن لەناو بۆڕییەكانی خوێن و  دواتر سەر دەكێشێ بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ .

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو مەترسییەی لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە زیاتر لەناو ژاوەژاودان سێ ئەوەندەی ئەو كەسانەیە كە كەمتر بە ژاوەژاو دەكەون .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە