پێنج ئامۆژگاری بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵی بەناز پەروەردەكراو

sharpress.net

924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/04/2019‌

شارپرێس:
زۆرجار، كە منداڵێك داوای شتێك دەكات زۆر قوسە پێی بڵێی "نا" بەتایبەت، منداڵەكە بەردەوام داواكارییەكەی دووبارە دەكاتەوە ، لێرەدا پێنج ئامۆژگاریتان دەخەینە بەرچاو كە ڕێنموونیتان دەكات بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵە بەناز پەروەردەكراوەكەت :

یەكەم، هەر لەسەرەتاوە هەوڵ بدە منداڵەكەت لە دەستخستنی شتەكان پشت بەخۆی ببەستێت ، نەوەك بۆ هەموو شتێك داوای هاوكاریی لە دەوروبەری خۆی بكات .

دووەم، منداڵەكانت فێر بكە خۆیان بڕیار لەبەشێك لە شتەكانی ژیانی خۆیان بدەن لەجیاتی ئەوەی لە هەموو بڕیارەكان تۆ لەجیاتی ئەو بڕیاردەر بیت ، ئەوەش تاوایلێبكات هەستی بەرپرسیارێتی لەناخی منداڵەكەدا دروووست بكات .

سێیەم، ئەگەر هات و منداڵەكەت هەڵسوكەوتێكی باشی كرد ، ئەوە پاداشتی بكە تەنانەت ئەگەر بە شتێكی زۆر بچووكیش بێت ، ئەوە وایلێدەكات بەردەوام بێت لەسەر ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە ،بەپێچەوانەشەوە ئەگەر هەڵسوكەوتی نەشیاوی كرد ئەوە دەبێت حاڵی بكەی ئەگەر بەردەوام بیت لەسەری ئەوە لەكۆمەڵیك شت بێبەش دەكرێت ، ئەوە جگە لەوەی بەو جۆرە مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵ تێیدەگەیەنێت كە دایكان و باوكان سەرچاوەی دەسەڵاتن نەوەك ئەوان .

لە منداڵەكان بگەیەنە، كە ئێوە سەرچاوەی یارمەتیی و پشتیونی ئەوانن ،چونكە لەچەند هەڵویست و دۆخێكدا كە پێویستییان بە یارمەتی ئێوە دەبێت ، تێدەگەن ئێوە هەندێ لیهاتوویی و شارەزاییتان تێدایە ئەوان نیانە .

پێنجەم، هانی منداڵەكانیان بدە لەژیانیاندا بەرزەفر بن ، لەپێناوی بەدیهێنانی خواستەكانیان هەموو هەوڵەكانیان بدەن ، بەردەوام ئەوەیان بەبیر بهێنەوە تاوەكو بیكەنە رێسای ژیانیان.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved